ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمیێرلیگ ڕۆبێرتۆ مانسینی ڕوونی کردەوە کەوا باش لە خۆشەویستی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیمەکەی یایا تۆرێ دەگات بۆ یانەی بارسێلۆنا.
یایا تۆرێ کە لەم وەرزە یەکێک بوو لە کلیلە سەرەکیەکانی مان سیتی چەندین جار خۆشەویستی خۆی بۆ بارسا دیاری کردووە و مانسینی ـیش دان بەم شتە دەنێت بەڵام پێی وا نیە جارێکی تر بگەڕێتەوە بلوگرانا،لە لێدوانێکیدا ووتی :
“شتێکی ئاساییە کە تۆرێ بارسێلۆناـی خۆشبوێت چونکە بۆ کاتێکی درێژ یاری بۆ کرد بەڵام پێم وایە ئەو دڵخۆشە لێرە و نایەوێت بڕوات”.
نظرات شما عزیزان: