ئەمشەو لە یارییەکانی دواین هەفتەی خولی ئیسپانیدا یانەی بەرشلۆنە میوانداری یانەی ڕیاڵ بێتسی کرد . هەمیشە یاری کۆتایی خولەکان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت چونکە یانەکان نایانەوێت بە یادگارییەکی تالەوە ماڵئاوایی لەو وەرزە بکەن .
هەر لە سەرەتای یارییەکەدا و لە لێدوانێکی کۆڕنەدا سێرجیۆ بۆسکێتس لە خولەکی ٩ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و دوای ئەو گۆڵەش بارسا بە بەردەوامی باشتر دەبینرا بەڵام نیوەی یەکەم هەر بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
لە نیوەی دووەمدا ولە خولەکی ٥٣ ناوبژیوان دووەم کارتی زەردی بەڕووی دانی ئەلڤێز بەرزکردەوە و بەمەش ئەو یانەیە ناچاربوو بە ١٠ یاریزان یارییەکە تەواو بکات . ئەمەش ڕێڕەوی یارییەکەی گۆڕی و لە ماوەی تەنیا سێ خولەکدا ڕوبن کاسترۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٧١ و ٧٤ تۆمارکرد .. دوای ئەو دوو گۆلە بەرشلۆنە هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە بەڵام گۆڵی بەرامبەر دواکەوت تا دواین خولەک و سیدۆ کیتا لە خولەکی ٩٠ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەم شێوەیە بیتس لە دواین هەفتەدا سنورێکی بۆ سەرکێشییەکانی بەرشلۆنە دانا کە لەم چەند یارییەی دواییدا گۆڵبارانی زۆرینەی یانەکانی کردبوو.
نظرات شما عزیزان:
