لاگــازیتــا – براوەی تۆپــی زێڕین لە یانەی بەرشەلۆنە دەبێت.

ڕۆژنامەی لاگــازیتا دێلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕایگەیاند كەوا براوەی تۆپی زێڕینی ســاڵی 2010 لە (ئینیستا و چــاڤی و میـسی) دەرناچێت و ئەم ســێ یاریزوانە لە لیستی كۆتایی ســێ یاریزانەكە دەمێننەوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەكە ئینیستا تۆپی زێر و چـاڤی تۆپی مـس و میـسی تۆپی بڕۆنزی بەدەست دەهێنن و بەم پێیەش شــنایدەر لە نێو لیستەكە دەردەچێت و هەرچەندە توانی هەموو نازناوەكان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەدەست بهێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی ولاتەكەی گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی.بەلام ئاستی بەرزی ئەم ســێ یاریزانە بەدرێژایی ســێ ســاڵی ڕابوردوو وادەكات كە پاڵێوراو بن بەبردنەوەی نازناوەكان
نظرات شما عزیزان:
