ب.کاره‌کانی : به‌رشلۆنه وه‌کو پێویست قه‌دری تواناکانی ئه‌لڤێز ناگرێت

خواکین ماکاناسی به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی به‌رگریکاری یانه‌ی به‌رشلۆنه دای ئه‌لڤێز ناره‌زایی خۆی ده‌ربڕی له شیوازی مامه‌ڵه‌کردنی یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌لڤێز زۆر خۆی بۆ یانه‌که‌ی ماندوو ده‌کات .. خواکین بۆ ڕۆژنامه‌کانی ئیسپانیا وتی : دانی یه‌کێکه له باشترین به‌رگریکاره‌کانی جیهان و چه‌ندین یانه له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانین ، ئه‌وه‌ی ئێمه له به‌رشلۆنه داوای ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه ئاستی باشتر هه‌ڵبسه‌نگێنن و گرنگی به‌و ئاستی بده‌ن.
شایه‌نی باسه گرێبه‌ستی ئه‌لڤێز له 2012 به‌کۆتادێت و پێناچێت به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی ڕێکبکه‌وێت بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی به‌هۆی پێشکه‌شکردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی گرانبه‌ها له‌لایه‌ن چێڵسی و مانچسته‌ر ستیه‌وه.
نظرات شما عزیزان:
