وا دیارە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتەوە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هەواڵە نادروستەکان ئەمەش دوای ئەوەی پێگەی فۆکس سپۆڕت لەسەر پێگەی خۆی لە تویتەر دوێنێ بڵاوی کردەوە کەوا ئەستێرەی بارسێلۆنا لێۆنێل مێسی کۆچی دوایی کرد.
فۆکس سپۆڕت لە کاتێکی تری دوێنێ بڵاوی کردەوە کەوا مێسی بە هۆی وەستانی دڵی لە کار کردن لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکان کۆچی دوایی کرد.
بەڵام لە دوای تێپەڕ بوونی چەند چرکەیەک کۆمێنتەکە سڕایەوە بەڵام چەندین هەوادارانی مێسی ئەم هەواڵەیان بیست و تووشی شۆک بوون بەڵام لە دوای ئەمە هەواڵە بە درۆ خرایەوە کەچی تا ئێستا فۆکس سپۆڕت هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو هەڵەیە نەداوە.
نظرات شما عزیزان:
