ئەمشەو یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو بەڕێوەچوو.
ئەم یارییە بایەخێکی زۆری پێدەدرا چونکە جگە لەوەی یاری کۆتایی جامەکە بوو هاوکات یاری ماڵئاوایی پیپ گواردیۆلا بوو. هەورەها بۆ یانەی بلباو یش پێش دوو هەفتە لە یاری کۆتای خولی ئەوروپا
دۆڕان بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید و نەیاندەویست کۆتاییەکی تر لەدەست بدەن.
بەرشلۆنە سووربوو لەسەر ئەوەی ئەم بردنەوەیە بکاتە خەڵات بۆ گواردیۆلا و بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتن ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەرزوو دەستی خۆیان بوەشێنن و پێدرۆ ڕۆدریگێز لە خولەکی سێ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد. دواتر لە ١٩ مێسی دووەم گۆڵی هێنا و پێدرۆ لە ٢٤ دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە جێگیری زیاتری بەخۆیەوە بینی و سەرەڕای چەند هێرشێک بەڵام یارییەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە نەبینی و بەرشلۆنە ڕێگەی نەدا ئەم وەرزە بە بێ نازناو بەکۆتا بهێنێت.
بەمەش لەلایەک ئەو یانەیە نازناوی ژمارە ٢٦ی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا و لەلایەکی تریش مانگی هەشت لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.
نظرات شما عزیزان: